کەرکوك

دانیشتوانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ سەربەخۆیی و گەڕانەوەی ئەم ناوچانە دەنگیاندا

1021775890

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێککەوتی ٢٥ ی ئەلولی ٢٠١٧ پڕۆسەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ئەوەی جێگەی گرنگی و ئاماژە بۆ کردنە دەنگدان لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم گەرموگوڕی و جۆشوخرۆشێکی زۆری بەخۆیەوە بینی کە ژمارەیەکی بەرچاوی …

زیاتر بخوێنەوە

بەشداریکردنی نووسینگەکانی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە لە کەرنەڤاڵی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان

131562017_kurdd433

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژە مێژووییەکەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە گشت شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، بەڕێوەچوونی کەرنەڤاڵ و ئاهەنگی دەربڕینی دڵخۆشی و هەستی نیشتیمانی و نەتەوەیی لە ناوچە جیاجیاکان بە گشت پێکهاتە و ئاینەکانەوە بەردەوامیان هەیە. فەرمانبەرانی نووسینگەکانی کەرکوک و دوبز و …

زیاتر بخوێنەوە

لە کەرکووک لەسەر بانگەشە بۆ گشتپرسی کەسێک کوژرا

eee

لەبەردەم بارەگای بزووتنەوەی نەتەوەی تورکمانی تەقە لە چەند کەسێک کراوە کە پاڵپشتییان لە گشتپرسی کردووە، پەیامنێری رووداویش دەڵێت “گرژی کەوتووەتە نێو کەرنەڤاڵێکی پاڵپشتی گشتپرسی و دواتر کەسێک کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون”. بەگوێرەی زانیاریەکان “کاژێر 10:30 خولەکی شەوی دووشەممە (18-9-2017)، پاسەوانانی بارەگای بزووتنەوەی نەتەوەی تورکمانی تەقەیان لەچەند بانگەشەکارێک کە …

زیاتر بخوێنەوە

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی کەرکوک گەیشتە سێ کەس و نۆی تریش برینداربوون

zzzzz

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک گەیشتە سێ کەس و نۆی تریش برینداربوون. بەگوێرەی زانیاریەکان، شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەک لەناو شارى کەرکوک ڕوویداوە و بەو هۆیەوە سەرەتا کەسێک کوژراوە و١٠ کەسى تریش بریندار بوون. ئەفراسیاو کامیل وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک ڕایگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆى ئۆتۆمبیلێکى بۆمبڕێژکراوەوە  بووە و لەگەڕەکى عەدەنى …

زیاتر بخوێنەوە

كۆمسیۆن 350 بنكەی دەنگدان لە كەركوك دەكاتەوە

674e705b47091621bfd149405e530259_L

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، سەرقاڵی وەرگرتنی چاودێرە بۆ ریفراندۆم ‌و لە كەركوكیش، نزیكەی (350) بنكەی دەنگدان بۆ ئەو پرۆسەیە دەكاتەوە. چڕبونەوەی ئامادەكارییەكان لەكاتێكدایە، كەمتر لە (10) رۆژ بۆ وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان‌ و ناوچەكانی جێناكۆك ماوە، سەرباری ناڕەزایی پێكهاتەكانی كەركوك‌ و وڵاتانی جیهان. …

زیاتر بخوێنەوە

كەركووك بەشداری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكات

KARKUK-ANJUMAN

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە بەشداری نەجمەدین كەریم پارێزگاری شارەكە كۆبووەوە و بڕیاریدا كەركووك بەشداری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكات. دوای گفتوگۆی نێوان فراكسیۆنەكان بە زۆرینەی دەنگی نوێنەری پێكھاتەكانی كەركووك ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەشداریكردنی شارەكەی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی پەسند كرد. نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك رایگەیاند، ریفراندۆم مافێكی یاسایی كەركووكە …

زیاتر بخوێنەوە

ئەم هەفتەیە كەركووك و خانەقین داوای گشتپرسی دەكەن

325670Image1

هەروا رۆژەكان لە بەردەم كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی كەمدەبنەوە و هێشتا ئەنجوومەنی هەندێك لە قەزا و ناحیەكانی ئەو ناوچانەی پێیاندەگوترێ “ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان”، وەڵامیان نەداوەتەوە ئاخۆ گشتپرسی لە ناوچەكانیان ئەنجام بدرێ یان نا. بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش دەڵێ “ئێمە لە ئامادەكارییەكانی خۆمان بەردەوام دەبین و ناوەستین”. ئەنجوومەنی باڵای …

زیاتر بخوێنەوە

ڕێبوار تاڵەبانی: ڕێگریکردنی بەغدا لە ڕیفراندۆم لە کەرکوک کودەتایە بەسەر یاسادا

181972017_=-0=-90-897

حکومەتی عێراق بە فەرمی وەڵامی داواکارییەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ دیاریکردنی چارەنووسی پارێزگاکە دایەوە. نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نووسراوێکدا، کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگاکەی کردووە ڕایگەیاندووە، لەئێستادا لەتوانایاندا نیە ریفراندۆم بۆ چارەنوسى کەرکوک ئەنجام بدەن. رێبوار تاڵەبانى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکیش داواکاریەکەیان بە دەستورى و …

زیاتر بخوێنەوە

بەیاننامەی پاڵپشتی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ بەڕێز ڕێبوار تاڵەبانی

222

ئێمە وەک دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پاڵپشتی خۆمان دەردەبڕین بۆ بەڕێز (ڕێبوار فایەق تاڵەبانی) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی بۆ بەردەم دادگا لەسەر پرسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگا فەرمیەکانی شاری کەرکووک. لەکاتێکدا ئێمە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگا فەرمیەکانی ئەو شارە بە مافێکی ڕەوای …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەچێتە بەردەم دادگای فیدراڵی

6372017_19693492_1586461808065963_5560289094005287845_o

هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، کورد، تورکمان و عەرەبی ئەو شارە لە دادگای ئیداری بەغدا رووبەڕووی یەکدی دەکاتەوە. بۆ پرۆسەی دادگاییکردنەکە، کورد تیمێکی پارێزەرانی دەنێرێتە بەغدا، تورکمان و عەرەبیش بە دوو تیم دژی بڕیارەکەی ئەنجوومەن ئامادەدەبن. کورد وەک کەیسێکی سیاسی لەو پرسە دەڕوانێت و هێندە بیر لە لایەنە یاساییەکەی ناکاتەوە. …

زیاتر بخوێنەوە