سەرەکی / هەواڵ / دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم جەژنی چوارشەمبا سۆری ئێزیدیان پیرۆز دەکات

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم جەژنی چوارشەمبا سۆری ئێزیدیان پیرۆز دەکات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی چوارشەمبا سۆر و سەری ساڵی نوێی ئێزیدیان پیرۆزبایی لە ئێزیدیانی جیهان بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکەین.
دەمێکە بەهۆی کاولکاری و کاری تێکدەرانەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئێزیدیەکانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم لە بارودۆخێکی ناخۆش دەژین کە دوورن لە زێدی باپیرانیان ، بۆیە هیوامان گەڕانەوەی ژیان و گوزەرانی ئاساییە بۆ ئەو ناوچانە بە ئاوەدانکردنەوە و خزمەتی زێدەتر.
دەخوازین ساڵی نوێ ببێتە مایەی شادی و کامەرانی و تەبایی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و برایانە لەنێوان گشت پێکهاتە جیاجیاکانی کوردستان.
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
14 ی نیسان ی 2020

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

51415459_400436310718173_2156534561431879680_n

 بەیاننامەی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

هەروەک ئاگادارن ڕۆژانە گوێبیستی هەواڵی سووتانی دەغڵ و دان دەبین لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بازدە بۆ تووڵامراز