سەرەکی / هەواڵ / لەیادی قوربانیانی تاوانی بەدناوی ئەنفال دا

لەیادی قوربانیانی تاوانی بەدناوی ئەنفال دا

ئەمڕۆ 4/14 یادی 32 ەمین ساڵڕۆژی ئەنفالە تاوانی کۆمەڵکوژی 182000 هەزار مرۆڤی بێ تاوانی کوردە ، پەڵەیەکی ڕەشە بەنێوچاوانی ڕژێمی بەعس و هاوکارەکانی.
تاوانی ئەنفال بە گەورەترین و سامناكترین تاوان داده‌ندرێت کە بەرامبەر بە گەلی کوردستان کرا بە مەبەستی سڕینەوەی وەک نەتەوە و سیاسەتێکی ڕەگەزپەرستی بوو بۆ پاكتاوكردن و لەناوبردنی لەسەر زێدی خۆی و هەڵتەکاندنی شیرازەی خێزانی کورد کە بە دەیان کێشەی کۆمەڵایەتی و گرفتی دەروونی بەدواداهات.
لەم شاڵاوەدا شێواندنی دیمۆگرافیای کوردستان و سیاسەتی خاک سووتاندن و ڕوخاندنی گوندەکان زەرەر و زیانی زۆری لەڕووی ئابووری لەدوای خۆیدا جێهێشت.
یادکردنەوەی تاوانەکانی ئەنفال لە هەرێمی کوردستان لەکاتێک دایە کە تا ئێستاش دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانیانی ئەنفال لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق بەردەوامە.
لە یادی شاڵاوەکانی ئەنفال سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕۆحی پاکی ئەنفالکراوان و شەهیدانی کورد و کوردستان دادەنوێنین.

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
14 ی نیسان ی 2020

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

51415459_400436310718173_2156534561431879680_n

 بەیاننامەی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

هەروەک ئاگادارن ڕۆژانە گوێبیستی هەواڵی سووتانی دەغڵ و دان دەبین لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بازدە بۆ تووڵامراز