سەرەکی / هەواڵ / “حکومەتی هەرێم لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی لینکێکی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنێت”

“حکومەتی هەرێم لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی لینکێکی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنێت”

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) ، بۆ ئەم مەبەستە لینکێکی تایبەت بەم بابەتەی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی داناوە.

لەکاتی سەردانیکردنی ئەم لینکە ئاگاداری دوایین هەواڵ و زانیاریە دروستەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبیت لە هەرێمی کوردستان ، هەروەها ئەو شتانەی کە پێویستە بیزانیت و نوێترین زانیاری بارودۆخەکە و زانیاری گشتی لەگەڵ چەند بابەتێکی گرنگ بەردەستە.

لەکاتی هەستکردن بە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێڵی گەرمی (١٢٢) تەرخانکراوە کە دەتوانیت لە ئەگەری هەبوونی هەر گومانێک پەیوەندی بە تیمی پزیشکی پسپۆڕی تایبەتیەوە بکەیت ، ئەم هێڵە ڕۆژانە ٢٤ کاتژمێر و حەفتانە حەفت ڕۆژ بەردەستە.

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ گشت لایەک.

خۆپاراستن باشترە لە چارەسەر.

ئەمەی خوارەوە لینکی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەت

https://gov.krd/

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

51415459_400436310718173_2156534561431879680_n

 بەیاننامەی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

هەروەک ئاگادارن ڕۆژانە گوێبیستی هەواڵی سووتانی دەغڵ و دان دەبین لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بازدە بۆ تووڵامراز