سەرەکی / هەواڵ / حکومەتی هەرێم “هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە و لەوپەڕی ئامادەباشیداین”

حکومەتی هەرێم “هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە و لەوپەڕی ئامادەباشیداین”

دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید ١٩) لە شاری ووهانی ووڵاتی چین سەریهەڵدا ، بە ماوەیەکی کەم  لە چەندین ووڵاتی تری جیهان بڵاوبوەوە و هەر ووڵاتێک ڕێوشوێنی خۆپاراستن و چارەسەری گرتەبەر.

بە هەمان شێوە حکومەتی هەرێم هەنگاوی پێویستی بۆ خۆپاراستن هاوێشت دوای ئەوەی زانرا کە ئەم پەتایە لە ووڵاتانی دەوروبەری هەرێم تەشەنەی کردووە ، لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆکی حکومەت ڕێزدار مەسرور بارزانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێکهێنرا و بەزووترین کات کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا ، دواتر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تاکو ئێستا هیچ حاڵەتێک لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە ، بەڵام زۆر گرنگ و پێویستە هەنگاوی خۆپاراستن و ڕێگەچارەی گونجاو بۆ چارەسەری و ڕێگری لە بڵاوبونەوەی لە هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکرێت.

لەمبارەیەوە بە هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە پارچە ڤیدیۆیەکی یەک خولەک و پەنجا چرکەییدا چەند زانیاریەکی وورد و ڕێگاکانی خۆپاراستن لەم ڤایرۆسەیان بڵاوکردەوە ، ئەمەی خوارەوە لینکی ڤیدیۆکەیە :

https://www.facebook.com/KRG.KAGB.Official/videos/575961526332937/

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

51415459_400436310718173_2156534561431879680_n

 بەیاننامەی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

هەروەک ئاگادارن ڕۆژانە گوێبیستی هەواڵی سووتانی دەغڵ و دان دەبین لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بازدە بۆ تووڵامراز