سەرەکی / هەواڵ / سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێشوازی کرد لە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا

سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێشوازی کرد لە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/١/٢٦ بەڕێز (د.عبدالحکیم خەسرۆ) سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەوەکالەت بە ئامادەبوونی بەڕێزان (عەدالەت عومەر) ڕاوێژکاری دەستە و (سەمیرە نادر) سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندن پێشوازیان کرد لە بەڕێز (خالید شوانی) وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا.

بۆ مەبەستی تاوتوێ کردنی بارودۆخ و گۆڕانکاریە هەنووکەییەکان ئەنجامدرا کە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا ڕوودەدەن بەتایبەت بەغدا.

باس لە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ ی دەستووری هەمیشەیی عێڕاق کرا و گرنگی بەدواداچوونی ئەم بابەتە لەماوەی داهاتوودا ، هەروەها تیشک خرایەسەر کێشەی گرێبەستی زەویە کشتوکاڵیەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کە پێویستە بە زووترین کات بەرنامەیەک دابڕێژرێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری گەڕاندنەوەی ئەو زەویانە بۆ خاوەن گرێبەستە ڕەسەنەکان و چی بکرێت لە بەرژەوەندی خاوەن زەویەکاندا و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.

لە تەوەرێکی تردا ئاماژە درا بە چۆنیەتی کارکردن لەماوەی داهاتوو بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ ی دەستوور و گرتنەبەری ئەو ڕێکارانەی پێویستن بۆ چاڵاککردنەوەی لیژنەکە لە بەغدا.

83383161_2514985958718378_5719010801600167936_n 83300161_475131656764735_4353448240717234176_n

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

51415459_400436310718173_2156534561431879680_n

 بەیاننامەی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

هەروەک ئاگادارن ڕۆژانە گوێبیستی هەواڵی سووتانی دەغڵ و دان دەبین لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بازدە بۆ تووڵامراز