سەرەکی / هەواڵ / “كەركووك لە ژێر تەعریب و بە شیعەكردنێكی بەھێزدایە”

“كەركووك لە ژێر تەعریب و بە شیعەكردنێكی بەھێزدایە”

بە گوێرەی دوایین زانیاری 12 ھەزار خێزانی عەرەب لە كەركووك جێگیركراون و بەڕێوەبەری كشتووكاڵی شارەكەش رایدەگەیەنێت “كەركووك لە ژێر تەعریب دایە و دیمۆگرافیای گۆڕاوە”.

مەھدی موبارەك، بەڕێوەبەری كشتووكاڵی كەركووك رایگەیاند: “سووتاندنی زەویی جوتیارانی كورد و دروێنەكردنی بەرھەمەكانیان، بە پاڵپشتی و بە بەرچاوی ھێزەكانی عێراق و پارێزگاری سەپێندراوە”.

گوتیشی: “12 ھەزار خێزانی عەرەب ھێندراونەتە كەركووك و ئێستا شارەكە لەژێر تەعریب و بەشیعەكردنێكی بەھێزدایە و دیمۆگرافیای كەركووك گۆڕاوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەگەر ھێزەكانی عێراق لە پشت عەرەبە ھاوردەكراوەكان نەبن ناتوانن گەنمی جوتیارانی كورد بدورنەوە، تەنانەت سوتاندنی گەنمی جوتیارانی كورد لە خانەقین و مەخموور و كەركووك بە بەرچاوی ھێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە ئەنجامدراوە، بۆیە ئەو ھێزانە بەرپرسی یەكەم لەو رووداوانەی ئێستا روودەدەن”.

بەڕێوەبەری كشتووكاڵی كەركووك ئەوەشی خستەڕوو: “جوتیارانی كەركووك لە رووی یاساییشەوە مافیان دەخورێت، چونكە دادگا و ھێزە ئەمنییەكان پاڵپشتی لە عەرەبە ھاوردەكان دەكەن، بۆیە من دەڵێم ئەگەر سكاڵاش بكەن سوودی نابێت”.

سەرچاوە: ماڵپەڕی Kurdistan24

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

51415459_400436310718173_2156534561431879680_n

 بەیاننامەی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

هەروەک ئاگادارن ڕۆژانە گوێبیستی هەواڵی سووتانی دەغڵ و دان دەبین لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بازدە بۆ تووڵامراز