سەرەکی / هەواڵ / لەژێر دروشمی (هۆشیاری جێندەری) سیمینارێک بەڕێوەچوو

لەژێر دروشمی (هۆشیاری جێندەری) سیمینارێک بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێککەوتی 3 ی تەمموزی 2018 بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی فەرمانگەکان و ژمارەیەکی بەرچاوی فەرمانبەرانی دەستە ،بەڕێز خاتوو (درون عوسمان) لەژێر ناونیشانی (هۆشیاری جێندەری) لە هۆڵی دەستە سیمینارێکی پێشکەش کرد.

دوای ئەوەی بەڕێزیان لە خولێکی ئینیستیتیوتی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان لە وەزارەتی پلاندانان بەشداریکرد، هەوڵیدا لەڕێگەی ئەو زانیاریانەی لە خولەکەدا بەدەستی هێناوە هاوپیشە و هاوکارانی لە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە لێ سوودمەند بکات بە ئامانجی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری جێندەری تاکەکانی کۆمەڵگا.

لەم سیمینارە دا بەڕێزیان باسی لە چەند تەوەرێکی گرنگ کرد، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کۆمەڵگا دواکەوتووەکان لەژێر دروشمی جێندەر چەندین کۆت و بەندیان لەبەردەمی ڕەگەزی مێیینە دروست کردووە و بوونەتە تەگەرە و کۆسپی گەورە بۆ گەیشتنی ئافرەتانی کۆمەڵگا بە ئامانج و ئاواتی سەرەکیان و  بەرەوپێشچوون و گەشەسەندنی کۆمەڵگا و بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگا.

لە کۆتاییشدا بە چەندین سەرەنج و  پرسیار و پێشنیار ئامادەبووانی سیمینارەکە بابەتەکەیان هێندەی تر جوڵاند و دەوڵەمەندتر کرد و گفتوگۆی زیاتری لەبارەیەوە کرا.

_DSC0723_DSC0727_DSC0728_DSC0737

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

51415459_400436310718173_2156534561431879680_n

پرسەنامە بۆ بنەماڵەی خوا لێخۆشبوو میر تەحسین بەگ

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (میر تەحسین سەعید عەلی بەگ) میری ئێزیدییانمان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *