سەرەکی / هەواڵ / مانگرتنی سەرتاسەری لە خانەقین بەڕێوەچوو

مانگرتنی سەرتاسەری لە خانەقین بەڕێوەچوو

لەسەر داواکاری کۆمەڵێک چالاکڤان و کەسایەتی ناوچەکە و، وەکو ناڕەزایی بەرامبەر دۆخی ئەمنی و بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ مانگرتنی سەرتاسەری لە خانەقین بەڕێوەچوو و سەرجەم دووکان و بارەگا حیزبی و حکومییەکان نەکرانەوە.

داواکاری مانگرتووان گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بۆ ئەو ناوچەیە، کە لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە پێشمەرگەی تێدا نییە و بەگوتەی خۆیان بەهۆی نەمانی پێشمەرگەش لە ناوچەیەکان رەوشی ئەمنی لە سنوورەکەیان تێکچووە.

لە ماوەی 10 رۆژدا دوو تەقینەوە لە سنووری خانەقین روویانداوە ‌و لەهەردووكیشیاندا خەڵكی مەدەنی بوونەتە قوربانی، هاوکات جموجۆڵی داعش لە سنوورەكەدا زۆر زیادی كردووە ، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین دەڵێت: “پۆلیس كەمترین دەسەڵاتی هەیە ، تەنیا لە چەند شارۆچكەیەكی وەك قۆرەتوو و مەیدان ، كارەكان رایی دەكەین”.

عەمید ئازاد عیسا عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین گوتی: “خەریكە دۆخی ئەمنی بەتەواوەتی لە كۆنترۆڵ دەردەچێت، بۆیە خەڵك داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن”.

35826266_2022785274638039_8134592806502006784_n 35763170_2022785224638044_1956834795669422080_n 35733485_2022785267971373_5675421393261428736_n 35826275_2022785247971375_7665113307220541440_n35882584_2683179381906667_7910151056997220352_n 35859305_2683179418573330_2672958791992999936_n 35745615_2683179468573325_213410929163894784_n

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

51415459_400436310718173_2156534561431879680_n

پرسەنامە بۆ بنەماڵەی خوا لێخۆشبوو میر تەحسین بەگ

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (میر تەحسین سەعید عەلی بەگ) میری ئێزیدییانمان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *