سەرەکی / هەواڵ / دوو تەقینەوە لە کەرکووک ڕوویاندا

دوو تەقینەوە لە کەرکووک ڕوویاندا

ئەمشەو دوو تەقینەوە لە شاری کەرکووک روویاندا و کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە، دوو گوللەهاوەنیش ئاراستەی بارەگایەکی بەرەی تورکمانی کران.

ئەفراسیاو کامیل وەیس، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، ئەمشەو بۆمبێک لە شەقامی قودس لە نزیک مزگەوتی ئەبڕار تەقییەوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و 7ی دیکەش برینداربوون.

دوای چەند خولەکێک تەقینەوەیەکی دیکەش روویدا. ئەفراسیاو کامیل وەیس ئەم تەقینەوەیەشی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند: “بۆمبێکی دیکەی چێنراو لە شەقامی بەغدا لە نزیک مۆڵی عائیلەتی تەقیوەتەوە، تاوەکو ئێستاش زیانەکانی نازانرێن”.

دوای ماوەیەک دوو گوللەهاوەن ئاراستەی بارەگایەکی بەرەی تورکمانی کران لە گەڕەکی موسەڵڵای کەرکووک، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت کەوتنەخوارەوەی گوللەهاوەنەکان لەبەردەم بارەگاکە چ زیانێکی لێکەوتووەتەوە.

هاوکات سەرچاوەیەک لە سوپای عێڕاق رایگەیاند: “ئەمشەو لە شەقامی قودس بۆمبێک بە کاروانێکی پۆلیسدا تەقییەوە، بەهۆیەوە 11 کەس برینداربوون، ژن و منداڵیش لەنێو بریندارەکاندان”.

سەرچاوەکە جگە لە پشتڕاستکردنەوەی تەقینەوەی دووەم و کەوتنەخوارەوەی گوللەهاوەنەکان هیچ زانیارییەکی لانەبوو، بەڵام پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند تاوەکو ئێستا 11 بریندار گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی کەرکووک.

هەروەها ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی، لە راگەیێندراوێکدا سێ هێرشەکەی کەرکووکی پشتڕاستکردە و لەبارەی ژمارەی قوربانییانش رایگەیاند: ب”ەهۆی تەقینەوەکەی شەقامی قودس ژنێک کوژراوە و 14کەس برینداربوونە. لە تەقینەوەی دووەمیش کەسێک برینداربووە. هێرشی سێیەمیش بێ زیانی گیانی بووە”.

33Lviber imageYYviber image (1)viber imageRRviber imageTT

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

 

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

51415459_400436310718173_2156534561431879680_n

پرسەنامە بۆ بنەماڵەی خوا لێخۆشبوو میر تەحسین بەگ

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (میر تەحسین سەعید عەلی بەگ) میری ئێزیدییانمان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *