سەرەکی / هەواڵ / بڕیاردرا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوکیش بکرێت

بڕیاردرا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوکیش بکرێت

پەرلەمانتارانی کورد و عەرەب و تورکمان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوکیش بکرێت.

ئەمڕۆ شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی “دوای هەوڵێکی زۆری نێوان پەرلەمانتارانی کورد و عەرەب و تورکمان، بڕیار درا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوای دابڕانێکی زۆر لە کەرکوکیش ئەنجام بدرێت.”

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ بە هەوڵی پەرلەمانتاران یاسایەکیان بەرهەمێناوە بەشێوەیەک هەموو لایەکیان ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەموو کێشەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

هیواشی خواست تا مانگی کانونی یەکەم دۆخی ئەمنی کەرکوک بگەڕێتەوە بۆ پێش ٢٠١٤ و هیچ لایەک بێبەش نەبێت لە هەڵبژاردن.

هاوکات ڕێبوار تەها ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم یاسایەی کە دەنگی لەسەر دراوە و بۆ چوار ساڵە، بە ڕێککەوتنی هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک بووە و دەبێتە هۆکاری خزمەتگوزارییەکی زیاتر بۆ شارەکە.

بڕیارە ٢٢ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق بەڕێوەبچێت.

سەرچاوە: دیجیتاڵ میدیایی NRT

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

_DSC0589

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم سەردانی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی ١٦ ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ بەڕێز (نصرالدین سندی) سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *