سەرەکی / هەواڵ / دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم پشتگیری هەڵمەتی هۆشیاری ژینگەیی کرد

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم پشتگیری هەڵمەتی هۆشیاری ژینگەیی کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی ٢٨ ی شوباتی ٢٠١٨ لە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان (هۆزان نەقشبەندی) سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی و (شوان ڕەحمان) سەرۆکی فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان پێشوازی لە بەڕێز (ئاسۆ شکاک) سەرۆکی ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگەیی کرا.

لەم دانیشتنەدا باس لە پاراستن و پاکڕاگرتنی ژینگەی کوردستان بە گشتی و شوێنە گشتیەکان بەتایبەتی کرا ، هەروەها هۆکارەکانی پیس بوونی ژینگە و زیان گەیاندن بە ژینگە باسیان لێوەکرا.

بەڕێز (هۆزان نەقشبەندی) بە گرنگیەوە باسی لە هۆشیاری تاک کرد بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە لەپێناوی تەندروستیەکی باش ، جەختیشی لەوە کردەوە پێویستە بەشێوەیەکی بەردەوام کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری پاکڕاگرتنی ژینگە بکرێت.

لە تەوەرێکی تردا بەڕێز (ئاسۆ شکاک) سەرۆکی ڕێکخراو باسی لەم کاروچالاکیانە کرد کە لەلایەن دڵسۆزانی ژینگەی کوردستان لە ڕێکخراوی ئاڤیار لەماوەی ڕابردوو خۆبەخشانە کاریان کردووە لە قوتابخانەکان و پارکەکان و فەرمانگەکان.

دواتر لەلایەن بەڕێز سەرۆکی ڕێکخراو پێشنیاری کردنەوەی خولێکی هۆشیاری ژینگەیی بۆ فەرمانبەرانی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم کرا.

لە کۆتاییشدا هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان بەم دانیشتنە نیشاندا و هیوایان خواست لەماوەی داهاتوو پاراستن و پاکڕاگرتنی ژینگەی کوردستان لەلایەن تاکەکانی کۆمەڵگا وەک ئەرک سەیر بکرێت.

28168662_1657071567714905_7250412134122735822_n٣٣٣٣

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

_DSC0589

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم سەردانی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی ١٦ ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ بەڕێز (نصرالدین سندی) سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *