سەرەکی / هەواڵ / پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە”

پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی میلیشیاكانی حەشدی شەعبیدا لە شارەكانی كەركووك و خورماتوو و خانەقین، بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراقدا ناكەن.

پارتی گەلی توركمانی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، سەركردایەتیی پارتی گەلی توركمانی لەمەڕ بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق كە بڕیارە مانگی ئەیلوولی داهاتوو بەڕێوە بچێت، بڕیار در لە شارەكانی كەركووك و خورماتوو و خانەقین بەشداری لەو هەڵبژاردنانە نەكات”.

بەیاننامەكە هۆكاری بەشداری نەكردنی ئەو پارتە لە هەڵبژاردنەكان دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی كە ئەو شارانە لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە داگیر كراوە و هەر هەڵبژاردنێكیش لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە.

هاوكات لەبەیاننامەكەی پارتی گەلی توركمانی، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەوەی كە ئێستا حەشدی شەعبی بەسەر كەركووك و خورماتوو و خانەقین هێناویەتی، پێشێلكارییەكی دیاری دەستووری هەمیشەیی عێراقە، لەبەر ئەوەی ئەو میلیشیایانە وەك مافیا مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتیان و دامودەزگاكانی دەوڵەتدا دەكەن.

بەیاننامەكە ڕوونی كردەوە، لەژێر دیاردەی چەكداریدا هەڵبژاردن ناكرێت و داوا لە هاووڵاتییانی توركمان دەكەن بەشداری لەو هەڵبژاردنە نەكەن.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 12ی ئایاری 2018ی دەستنیشان كردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری نەداوە كە لەو ڕۆژەدا ئەو هەڵبژاردنانە بكرێت.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، پەلاماری کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بە سەردا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.

 

 

88

 سەرچاوە: ماڵپەڕی باسنیوز
 

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

_DSC0589

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم سەردانی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی ١٦ ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ بەڕێز (نصرالدین سندی) سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *