سەرەکی / هەواڵ / سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی ١٦ ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ بەڕێز (نصرالدین سندی) سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە یاوەری شاندێک کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (سەمیرە نادر) سەرۆکی فەرمانگەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم و (شوان ڕحمان) سەرۆکی فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان و (تەحسین عەلی) سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی و لێکۆڵینەوەکان و دۆکیۆمێنت کردن ، سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.

لەم کۆبونەوەیەدا بە گرنگیەوە چەند تەوەرێکی تایبەت بە بارودۆخی ئێستای ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم خرانە بەرباس و گفتوگۆی تێروتەسەلیان لەبارەیەوە کرا.

بەڕێز سەرۆکی دەستە ئەوەی خستەڕوو کە حکومەتی هەرێم کەمتەرخەم بووە لە ئاست خواست و داواکانی دانیشتوانی ئەم ناوچانە ، هەروەها بەدەمەوەچوونی ئاوارەکانی شارۆچکەی دوزخورماتوو بەپێی پێویست نەبووە.

لە تەوەرێکی تر بەڕێزیان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێویستە گشت حیزب و لایەنە کوردستانیەکان بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی وەلابنێن و تەواوی هەوڵەکانیان بخەنەگەر بۆ ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد لەپێناوی یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی کورد لە پرسە نیشتیمانیەکان.

لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی کوردستان پێشنیارکرا کە لێژنەیەک پێکبهێنرێت لە کەسانی شارەزا و پسپۆڕ ، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە بەرامبەر ئەو تاوان و پێشێلکاریانەی دەرهەق بە شاری کەرکوک و دوزخورماتوو و دانیشتوانی ئەم ناوچانە ئەنجامدراوە.

_DSC0585_DSC0584_DSC0583_DSC0581_DSC0576

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *