سەرەکی / هەواڵ / سەرۆکی دەستە سەردانی قونسوڵخانەی سریلانکای کرد

سەرۆکی دەستە سەردانی قونسوڵخانەی سریلانکای کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێککەوتی ٨ ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ بەڕێز (نصرالدین سندی) سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ شاندێکی یاوەری سەردانی قونسوڵخانەی سریلانکا لە هەولێریان کرد ، لەلایەن بەڕێز (د.ئەحمەد جەلال) سەقونسوڵی کۆماری سریلانکا پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا.

لە کۆبونەوەکەدا باسی ڕووداوە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستان کرا بەتایبەتی بارودۆخی ئێستای ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ڕەوشی ژیان و گوزەرانی ئاوارەکانی خورماتوو و چۆنیەتی دەستەبەرکردنی هاوکاری مرۆیی بۆیان.

لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا تیشک خرایەسەر پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری سریلانکا.

لە کۆتاییشدا هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان بەم جۆرە پەیوەندیانە نیشاندا و هیوای بەرداوامبوونیان بۆ خواست.

DSC_0161DSC_0162DSC_0165

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *