سەرەکی / هەواڵ / فەوجێكی سەرۆك كۆمار ره‌وانه‌ی خورماتوو ده‌كرێ

فەوجێكی سەرۆك كۆمار ره‌وانه‌ی خورماتوو ده‌كرێ

بۆ ئارامكردنەوەی رەوشی ئەمنی قەزای خورماتوو، بڕیاره‌ لەداھاتوویەكی نزیك، فەوجێكی دوو لیواكەی سەرۆكایەتی كۆمار و فەوجێكی مغاویری پارێزگای سەڵاحەدین رەوانەی قه‌زاكه‌ بكرێن.
مەلا ھاوار داودی سەرپەرشتیاری نوێنەری ئاوارەكانی خورماتوو رایگه‌یاند: دوو فەوج رەوانەی قەزای خورماتوو دەكرێن وبەم نزیكانە رەوشی خورماتوو ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

سەرپەرشتیاری نوێنەری ئاوارەكانی خورماتوو  ووتیشی: لەشاری بەغداد و نەجەف لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی باڵای حكومی و حەشدی شەعبی كۆبوونەتەوە و سەرجەمی ئەو پێشڵكاریانەی حەشدی شەعبییان بەبەرپرسانی حەشد و حكومەت گەیاندووە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا، ئاكۆ ساڵح یەكێك لەنوێنەرانی ئاوارەكانی خورماتوو رایگەیاند: لەداھاتوویەكی نزیكدا فەوجێكی دوو لیواكەی سەرۆكایەتی كۆمار و فەوجێكی مغاویری پارێزگای سەڵاحەدین رەوانەی خورماتوو دەكرێن بۆ ئارامكردنەوەی رەوشی ئەمنی قەزاكە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی هەواڵی کوردیو

 

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *