سەرەکی / هەواڵ / عەبادی پاڵپشتی عەرەبە هاوردەکانی گوندی پەلکانە دەكات

عەبادی پاڵپشتی عەرەبە هاوردەکانی گوندی پەلکانە دەكات

لوقمان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان رایگەیاند: “ئەفسەرێکی پلە باڵا لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ناحیەی سەرگەڕانی کردووە و پشتیوانی عەبادی بۆ عەرەبە هاوردەکان دەربڕیووە”.

گوتیشی: “ئەو ئەفسەرە پلە باڵایەی نووسینگەی عەبادی، لەكاتی سەردانی بۆ سەرگەڕان، بە عەرەبە ھاوردەكانی گوتبوو، ئێوە ناسنامە و ھەموو بەڵگەنامەكانتان لێرەن، لێرە دەمێننەوە”.

بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان، ئەوەشی خستەڕوو: “حکومەتی عێراق  ئەو عەرەبانەی هێناوە بۆ ئەوەی یەکەیەکی حەشدی شەعبی لەو ناحیەیە بکاتەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا، هێزە عێراقییەکان بە فەرمانێکی راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووك بەوەکالەت چوونەتە سەر هەندێك گوندی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان، لە رۆژئاوای کەرکووك، مۆڵەتیان داوە بە خێزانە كوردەكان بۆ ئەوەی ناوچەكە چۆڵ بكەن و خێزانە عەرەبەكان لە شوێنی ئەوان نیشەجێ بكەن.

سەرچاوە: ماڵپەڕی Kurdistan24

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *