سەرەکی / هەواڵ / “نصرالدین سندی” پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت خەڵکی کوردستان کرد

“نصرالدین سندی” پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت خەڵکی کوردستان کرد

دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٧ ، وەک دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم  پیرۆزبایی لە گشت خەڵکی کوردستان دەکەین کە بە جۆش و خرۆشێکی زۆر و هەستێکی کوردستانیانە بەشداری ئەم پڕۆسەیەیان کرد.

بەڕێز (نصرالدین سندی) پیرۆزباییەکی تایبەتی ئاڕاستەی خەڵکی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرد کە سەرەڕای هەبوونی کۆمەڵێ فشاری توند لەسەریان بەڵام سووربوون لەسەر دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان و بە گڕوتینەوە ڕوویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد.

دووبارە پیرۆزبێت و نەخشە بێت لە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستانی  سەربەخۆ لە نزیکترین کات.

نصرالدین سندی

سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

٣ ی ڕەزبەر ی ٢٧١٧ ی کوردی

٢٥ ی ئەیلول ی ٢٠١٧ ی زایینی

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

51415459_400436310718173_2156534561431879680_n

 بەیاننامەی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

هەروەک ئاگادارن ڕۆژانە گوێبیستی هەواڵی سووتانی دەغڵ و دان دەبین لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بازدە بۆ تووڵامراز