سەرەکی / نوسینگەکان / دوبز / سەرۆکی دەستە لە کەرنەڤاڵی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەشداربوو

سەرۆکی دەستە لە کەرنەڤاڵی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەشداربوو

ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی ١٩ ی ئەیلولی ٢٠١٧ بەڕێز (نصرالدین سندی) سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ شاندێکی یاوەری بەشداری کەرنەڤاڵی ڕیفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە شارۆچکەی دوبز کرد.

سەرەتا بەڕێز سەرۆکی دەستە و شاندی یاوەری سەردانی نووسینگەی دوبزیان کرد و لەلایەن بەڕێز (مونعیم عەزیز) بەڕێوەبەری نووسینگە و فەرمانبەرانەوە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا.

ئەم کەرنەڤاڵە لە یاریگای دوبز بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان (د.نجم الدین کەریم) پارێزگاری کەرکوک و (کەمال کەرکوکی) و (عەبدوڵڵا نوری) قایمقامی شارۆچکەی دوبز و چەندین کەسایەتی دیاری حیزبی و حکومی و سەرۆک هۆزی عەڕەبی بەڕێوەچوو.

دوای بەخێرهاتنی گەرمی ئامادەبووان ، بەڕێزان پارێزگاری کەرکوک و بەرپرسی کەرتی باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک و سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە ووتاری تایبەتیان پێشکەش کرد.

لە ووتارەکانیاندا تیشکیان خستەسەر گرنگی بەشداریکردنی هەر تاکێکی کوردستان بە گشت پێکهاتە و ئاینە جیاجیاکان لە ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلولی ئەمساڵ کە وا بڕیارە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی تێدا ئەنجام بدرێت.

وە دڵنیاییان دا کە ووڵاتی کوردستان ووڵاتی گشت پێکهاتە و ئاینەکان دەبێت ، ووڵاتی پێکەوە ژیان و ئاشتی دەبێت ، ووڵاتی کامەرانی و پاراستنی کەڕامەتی تاکەکانی کوردستان دەبێت.

دواتر بە ئاهەنگ گێڕان و چرکاندنی چەند وێنەیەکی یادگاری لەلایەن ئامادەبووانەوە کۆتایی بە کەرنەڤاڵەکە هات و ئاڵای پیرۆزی کوردستانیش وەک هەمیشە جوانترین وێنەیان بەخشیە ئاهەنگەکە و بە شەکاوەیی مایەوە و دەمێنێتەوە.

DSC_8404 DSC_8421 DSC_8466 DSC_8528 DSC_8573 DSC_8579 DSC_8646 DSC_8656 DSC_8800

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *