سەرەکی / نوسینگەکان / خانەقین / بەشداریکردنی نووسینگەکانی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە لە کەرنەڤاڵی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان

بەشداریکردنی نووسینگەکانی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە لە کەرنەڤاڵی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژە مێژووییەکەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە گشت شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، بەڕێوەچوونی کەرنەڤاڵ و ئاهەنگی دەربڕینی دڵخۆشی و هەستی نیشتیمانی و نەتەوەیی لە ناوچە جیاجیاکان بە گشت پێکهاتە و ئاینەکانەوە بەردەوامیان هەیە.

فەرمانبەرانی نووسینگەکانی کەرکوک و دوبز و خانەقینی سەر بە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە گڕوتینێکی بەرزەوە بەشداریان لەم ئاهەنگانە کرد و بەڵێنیاندا لە ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلول ویژدانی کوردانەی خۆیان ئاسوودە بکەن بە بەشداریکردنیان لە پڕۆسەی ئەنجامدانی ڕاپرسی.

شایەنی ئاماژەکردنە کە نووسینگەکانی سەر بە دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە لە گشت پرسە نیشتیمانیە چارەنوسسازەکاندا هەڵوێستی جوانی کوردانەیان نوواندوە ئەمەش دەبێتە بەشێک لە تۆماری یادەوەریە زیندووەکان.

DSC_8413DSC_8800DSC_840421557967_1633093706762226_2535638236198272681_n 21686004_1633093766762220_5249682139697007728_n 21743344_1633093710095559_6610201027002041439_n21761475_1448588981875852_3917944128162660511_n21903431_2447391938818747_763448986_n

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *