لەبەردەم بارەگای بزووتنەوەی نەتەوەی تورکمانی تەقە لە چەند کەسێک کراوە کە پاڵپشتییان لە گشتپرسی کردووە، پەیامنێری رووداویش دەڵێت “گرژی کەوتووەتە نێو کەرنەڤاڵێکی پاڵپشتی گشتپرسی و دواتر کەسێک کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون”.
بەگوێرەی زانیاریەکان “کاژێر 10:30 خولەکی شەوی دووشەممە (18-9-2017)، پاسەوانانی بارەگای بزووتنەوەی نەتەوەی تورکمانی تەقەیان لەچەند بانگەشەکارێک کە پاڵپشتییان بۆ گشتپرسی دەربڕیووە کردووە، بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون”.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ( عەبدولقادر)ـە و ئەوانەیشی بریندارن ناویان (سالار سەباح، ئەسیر محەمەد، نەسیر مەحموود، سامان حەبیب و تیشک حەبیب)ـە.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو