سەرەکی / هەواڵ / ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی کەرکوک گەیشتە سێ کەس و نۆی تریش برینداربوون

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی کەرکوک گەیشتە سێ کەس و نۆی تریش برینداربوون

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک گەیشتە سێ کەس و نۆی تریش برینداربوون.

بەگوێرەی زانیاریەکان، شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەک لەناو شارى کەرکوک ڕوویداوە و بەو هۆیەوە سەرەتا کەسێک کوژراوە و١٠ کەسى تریش بریندار بوون.

ئەفراسیاو کامیل وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک ڕایگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆى ئۆتۆمبیلێکى بۆمبڕێژکراوەوە  بووە و لەگەڕەکى عەدەنى شارى کەرکوک تەقیوەتەوە لە نزیک دوکانى مەیفرۆشێک بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ماوەى ساڵێکە دۆخى ئەمنى کەرکوک تاڕادەیەک جێگیر بووە و بەوتەى هاوڵاتیانى کەرکوک هێزە ئەمنییەکان تاڕادەیەکى باش توانیویانە ئەمنییەتى شارەکە بپارێزن.

لەماوەى ئەو ساڵەدا ئەگەرچى چەند حاڵەتێکى کوشتنى بەرپرسان هەبووە، بەڵام ڕێژەى تەقینەوەکان کەم بووەتەوە.

z

zzz

سەرچاوە: دیجیتاڵ میدیایی NRT

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

51415459_400436310718173_2156534561431879680_n

 بەیاننامەی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

هەروەک ئاگادارن ڕۆژانە گوێبیستی هەواڵی سووتانی دەغڵ و دان دەبین لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بازدە بۆ تووڵامراز