سەرەکی / هەواڵ / كۆمسیۆن 350 بنكەی دەنگدان لە كەركوك دەكاتەوە

كۆمسیۆن 350 بنكەی دەنگدان لە كەركوك دەكاتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، سەرقاڵی وەرگرتنی چاودێرە بۆ ریفراندۆم ‌و لە كەركوكیش، نزیكەی (350) بنكەی دەنگدان بۆ ئەو پرۆسەیە دەكاتەوە.

چڕبونەوەی ئامادەكارییەكان لەكاتێكدایە، كەمتر لە (10) رۆژ بۆ وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان‌ و ناوچەكانی جێناكۆك ماوە، سەرباری ناڕەزایی پێكهاتەكانی كەركوك‌ و وڵاتانی جیهان.

(ئەحمەد قاسم) وتەبێژی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ‌و راپرسی بە كەركوك ناوی وتوە، لە ئێستادا (43) بنكەی سەرەكی بۆ ناو تۆماركردن هەیە‌و تێیدا دەنگدانیش دەكرێت ‌و دەنگەكانی تێدا جیادەكرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا (315) بنكەی دەنگدانمان هەیە لەناو كەركوك ‌و دەوروبەری، لەو ژمارەیە (255) بنكە دەنگدانی تێدا دەكرێت‌ و لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی كەركوكە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، كۆتایی مانگی رابردوو نووسینگەی لە كەركوك كردەوە‌و زیاتر لە (60) فەرمانبەری دامەزراند.

سندوقەكانی دەنگدان لەسەرجەم شوێنەكان دادەنرێت بەبێ جیاوازی، لەنێو سەرجەم كەمپەكانیش دادەنرێت، چونكە هاوڵاتیانی ئاوارە مافی خۆیان هەیە بۆ دەنگدان، بەڵام بەمەرجێك خەڵكی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بن، بەوتەی لێپرسراوەكەی كۆمسیۆن.

سەرچاوە: ماڵپەڕی Kurdiu

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *