سەرەکی / نوسینگەکان / مەندەلی / له‌ مه‌نده‌لی ئاڵای كوردستان هێنرایه‌ خواره‌وه‌

له‌ مه‌نده‌لی ئاڵای كوردستان هێنرایه‌ خواره‌وه‌

چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئەهلەی حەق کە گرووپێکی سەر بە حەشدی شەعبین ، ئاڵای كوردستانیان له‌ مه‌ندەلی هێنایه‌ خواره‌وه‌ و داوای رەتکردنەوەی بڕیاری بەشداریکردن لە گشتپرسی دەکەن.

عه‌دنان مه‌نسور به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ماده‌ی 140 له‌ خانه‌قین ئەوەی خستەڕوو کە: “به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 100 چه‌كداری چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئەهلی حەق ، هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر بینای ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شارۆچکەی مه‌نده‌لی و ئاڵای كوردستانیان هێنایه‌ خواره‌وه‌، داوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ بڕیاری به‌شداریكردن له‌ گشتپرسی و داواش دەکەن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه‌”.

عه‌دنان مه‌نسوور به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ماده‌ی 140 له‌ خانه‌قین گوتیشی: “پارێزگاری دیاله‌ له‌گه‌ڵ قائید فیرقه‌ی پۆلیس رۆیشتوونه‌ته‌ مه‌نده‌لی و هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی د‌ۆخه‌كه ‌ده‌ده‌ن ، ئێمه‌ش داوامان كردووه‌ له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هەو‌ڵی خۆده‌ربازكردن بده‌ن به‌ره‌و خانه‌قین و هه‌ڵبێن”.

شاهۆ عه‌باس ، به‌ڕێوەبه‌ری شارۆچکەی مه‌نده‌لی رایگەیاند: “له‌گه‌ڵ پارێزگار و بەڕێوەبەری پۆلیس‌ كۆبووینه‌وه‌ و داوای هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌مان كردووه‌ ، داواشمانكردووه‌ كه‌ده‌بێ ئاڵای كوردستان له‌ جێگاكانی خۆیان دابنرێنه‌وه‌ چ له‌ سه‌ر بینای ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی مه‌نده‌لی و چ له‌ نێو بازاڕ”.

بەڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مه‌ندەلی گوتیشی: “ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن له‌ قه‌زانیه‌ و به‌له‌دروسه‌وه‌ هێنراون و شیعه ‌و سوننه‌ پێكه‌وەن،‌ زۆربه‌شیان سه‌ر به‌عه‌شیره‌تی عه‌له‌وییە‌كانن ، ئه‌وان ده‌ڵێین نابێت گشتپرسی لێرە بكرێت ئه‌مه‌ش به‌ فیتی عه‌سائیب ئه‌و كاره‌ كراوه”‌.

له‌ 17-8-2017 سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی بڕیاریاندا به‌شداری گشتپرسی بکەن لە 25-9-2017.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *