سەرەکی / نوسینگەکان / خانەقین / کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بۆ ڕێفراندۆم بنکەى دەنگدانى خەڵکى سەعدیەى لە خانەقین کردووەتەوە

کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بۆ ڕێفراندۆم بنکەى دەنگدانى خەڵکى سەعدیەى لە خانەقین کردووەتەوە

ناوه‌ندی نوێكردنه‌وه‌ و تۆماری ناوی ده‌نگده‌رانی ناحیه‌ی سه‌عدییه‌‌ بۆ ڕیفراندۆم، لە جیاتی ئەوەی لە ناحییەکە بێت له‌ بینای قوتابخانه‌یه‌كدایه‌ له‌ قه‌زای خانه‌قین.

به‌رپرسانی كۆمیسیۆن له‌ خانه‌قین ده‌ڵێن، به‌هۆی مه‌ترسی و ئاڵۆزیی دۆخی ئه‌منییه‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ به‌ ده‌نگدانیشه‌وه‌ هه‌ر له‌ خانه‌قین به‌ڕێوه‌ده‌چێت نه‌ك سه‌عدییه‌، ئه‌وانه‌شی له‌م بنكه‌یه‌ بۆ ده‌نگدان سه‌ردانی ناوه‌نده‌كان ده‌كه‌ن، زیاتر ئاواره‌كانی ناحیه‌ی سه‌عدییه‌ن كه‌ تا ئێستاش له‌ خانه‌قین ماونه‌ته‌وه‌.

نوسینگه‌ی دیاله‌ی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانى هه‌رێم شه‌ش بنكه‌ی له‌ قه‌زای خانه‌قین و ناحیه‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌ و قه‌ره‌ته‌په‌ و جه‌باره‌ و مه‌نده‌لی بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم كردووه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌ سه‌عدییه‌، له‌ مه‌نده‌لیش بنكه‌كه‌یان به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌منی و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌وه‌، ناتوانن كاره‌كانیان ڕایی بكه‌ن.

له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای خانه‌قیندا زیاتر گرنگی به‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم دراوه‌، به‌رپرسی ناوه‌ندێكی ده‌نگدان ده‌ڵێ، هاوڵاتییان بۆ نوێكردنه‌وه‌و تۆماری ناوه‌كانیان پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له‌ كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانیان كردووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا هیچ ڕیكلام و پروپاگه‌نده‌یه‌ك بۆ ڕیفراندۆم له‌ شارۆچكه‌كه‌ نابینرێت.
سەرچاوە: دیجیتاڵ میدیایی NRT

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *