سەرەکی / هەواڵ / كەركووك بەشداری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكات

كەركووك بەشداری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە بەشداری نەجمەدین كەریم پارێزگاری شارەكە كۆبووەوە و بڕیاریدا كەركووك بەشداری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكات.

دوای گفتوگۆی نێوان فراكسیۆنەكان بە زۆرینەی دەنگی نوێنەری پێكھاتەكانی كەركووك ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەشداریكردنی شارەكەی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی پەسند كرد.

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك رایگەیاند، ریفراندۆم مافێكی یاسایی كەركووكە و دەستووری عێراق رێگەی بە ئەنجامدانی ریفراندۆم داوە و ئەنجامدانی ریفراندۆم لە كەركووك نابێتە ھۆی ھەڵگیرسانی شەڕ.

 محەمەد كەمال، سەرۆكی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك گووتی “وەك 23 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا داوامان كرد لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بڕیاری بەشداریكردنی شارەكە لە ریفراندۆم بدرێت و بە زۆرینەی دەنگ پەسندكرا”.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، لیستی برایەتی و ھەر یەك لە پێكھاتەی توركمان، نوێنەری كلدانی و سریانی و ئاشووری دەنگیان بە شداریكردنی كەركووك لە ریفراندۆمدا، ئەوەشیان خستەروو كە ئەوان بە بەڵێ دەنگ بە سەربەخۆیی كوردستان دەدەن.

عیرفان کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك لە پێکهاتەی تورکمان رایگەیاند، ئێمە وەکو پێکهاتەی تورکمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان داین ، گوتیشی دەبێت کەرکووکیش لە ریفراندۆم بەشدار بێت، بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە بتوانن گوزارشت لە بۆچوونەکانیان بکەن.

سەرچاوە: ماڵپەڕی هەواڵی K24

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *