سەرەکی / نوسینگەکان / دوزخورماتوو / حه‌شدی شه‌عبی لە مانگێكدا دوو لیوا و فه‌وجێكی هێناوەتە کەرکووک

حه‌شدی شه‌عبی لە مانگێكدا دوو لیوا و فه‌وجێكی هێناوەتە کەرکووک

حەشدی شەعبی هێزی زیاتری هێناوەتە سنووری کەرکووک و، چاوی لەوەیە بەشداری شەڕی حەویجە بکات، بەڵام هێزی پێشمەرگە گومانی لەو هەنگاوە هەیە و پێی وایە هاتنی هێزەکە بۆ هەنگاوی دوای حەویجەیە.

نه‌سره‌دین سندی، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان دەڵێ “ئه‌و شوێنانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی تێدان،‌ ده‌بنه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێمه‌، بۆ نموونه‌ له‌ شوێنێكی وه‌كو خورماتوو، تاوەکو ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵكی ئێمه‌ ده‌كرێت و ئازار ده‌درێن، پێشتر نافه‌رمی بوون و ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بوو، کەچی هەر مه‌ترسی بوون، ئێستا به‌فه‌رمی كراون و مه‌ترسی زیاتریان هه‌یه‌.

به‌ ناوی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌، حه‌شدی شه‌عبی له‌ رووبه‌ی 15 كیلۆمه‌تردا له‌ باشووری كه‌ركووك، سێ لیوا و چوار فه‌وجی جێگیركردووه‌، كه‌ دوو لیوایان تازه‌ درووست كراون.

كه‌مال كه‌ركووكی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك لەبارەی هاتنی ئەو هێزانەی حەشدەوە ده‌ڵێ “كارێكی دیكه‌یان له‌ژێرسه‌ره‌، بۆیه‌ هاتوون، ده‌یانه‌وێت لێره‌ شوێن پێی خۆیان به‌هێزبكه‌ن و زیادی بكه‌ن. به‌ خۆشی بێت و به‌ترشی بێت له‌وسنووره‌ نامێنن، ده‌بێ كۆتاییان پێ بێت، شوێنی ئه‌وان ئه‌و سنووره‌ نییه‌، شوێنی ئه‌وان كه‌ركووك و سنووری كه‌ركووك و باشووری كوردستان نییە”.

له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، حه‌شدی شه‌عبی زیاتر له‌ 10 لیوا و 13 فه‌وجی له‌ سنووری ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌مه‌ترسیێکی گه‌وره‌ی دوای داعش ده‌زانرێت بۆ سه‌ر ئه‌و سنوورانه.‌

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

51415459_400436310718173_2156534561431879680_n

پرسەنامە بۆ بنەماڵەی خوا لێخۆشبوو میر تەحسین بەگ

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (میر تەحسین سەعید عەلی بەگ) میری ئێزیدییانمان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *