سەرەکی / ئەرشیف و دۆکیۆمێنت / بەیاننامەی پاڵپشتی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ بەڕێز ڕێبوار تاڵەبانی

بەیاننامەی پاڵپشتی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ بەڕێز ڕێبوار تاڵەبانی

ئێمە وەک دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پاڵپشتی خۆمان دەردەبڕین بۆ بەڕێز (ڕێبوار فایەق تاڵەبانی) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی بۆ بەردەم دادگا لەسەر پرسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگا فەرمیەکانی شاری کەرکووک.

لەکاتێکدا ئێمە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگا فەرمیەکانی ئەو شارە بە مافێکی ڕەوای گەلی کوردستانی دەزانین بۆیە پاڵپشتی خۆمان بۆ بەڕێزیان دووپات دەکەینەوە ، لەهەمان کات دا بەتوندی ئیدانەی ئەو بانگهێشتکردنەی دەکەین بۆ بەردەم دادگای عێڕاقی فیدراڵ.

داوا لە سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی و سەرجەم حیزب و لایەن و ڕێکخراوەکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان و سەرجەم فڕاکسیۆنە کوردستانیەکانی پەرلەمانی عێڕاق دەکەین کە پاڵپشتیەکی بەهێزی بەڕێزیان بکەن.

DSC_5909alla-karkuk (2)

 

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

١٣ ی پووشپەڕی ٢٧١٧

 

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *