سەرەکی / نوسینگەکان / دوزخورماتوو / داعش دەستی بە هێرشكردن كردەوە ، فەرماندەیەكی پێشمەرگە : هێرشەکە تێکشکێنرا

داعش دەستی بە هێرشكردن كردەوە ، فەرماندەیەكی پێشمەرگە : هێرشەکە تێکشکێنرا

داعش هێرشى کردەسەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە لەناوچە زەرگە لە میحوەرى خورماتوو، فەرماندەیەکى پێشمەرگەش دەڵێت، هێرشەکەیان تێکشکێنراوە و زیانى زۆر بەر داعش کەوتووە.

سەعید عەلى محەمەد، فەرماندەى لیوای ٥ی بەرگری و فریاکەوتنی چەمچەماڵ ڕاگەیاند ، کاتژمێر ١ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ داعش لەچەند قۆڵێکەوە هێرشى کردەسەر پێنج سەنگەرى پێشمەرگە و خۆشبەختانە تەواوى هێرشەکەیان لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگەوە تێکشکێنرا.

هەروەها وتیشى، شەڕەکە بۆ ماوەى دوو کاتژمێر بەردەوام بوو، داعش زیانى زۆرى بەرکەوتووە، بەڵام ئاماژەى بەوردەکارى زیانەکان نەدا.

لیوا سەعید عەلى محەمەد، ئەوەشى وت، داعش نۆ بۆمبى داناوە کە بە دوو هامەرى پێشمەرگەدا تەقیەوە و بەهۆى بۆمبەکانى داعش و شەڕەکەوە شەش پێشمەرگە بریندار بوون.

سەرچاوە: ماڵپەڕی کوردیو

 

 

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *