سەرەکی / هەواڵ / سەرۆکی دەستە لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوویەوە

سەرۆکی دەستە لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوویەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێککەوتی ٢٢ ی ئایاری ٢٠١٧ بەڕێز (نصرالدین سندی) سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە یاوەری بەڕێز (شوان ڕحمان) سەرۆکی فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان (جەعفەر ئیمینیکی) جێگری سەرۆکی پەرلەمان و (شوان شێخ ئەحمەد) سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی کوردستان و شاندێکی یاوەریان بە گەرمییەوە پێشوازیان لێکرا.

لەم دیدارەدا بە گرنگییەوە باسیان لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم کرد لەڕێگەی ئەو لێژنەیەی کە بە هەماهەنگی پێکهێنراوە لەنێوان دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان ، وە تیشکیان خستەسەر بارودۆخی ئێستای ئەو ناوچانە و قۆناغەکانی دوای نەمانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

لە کۆتاییشدا هەردوولا هیوای بەردەوامی هەماهەنگی و کاری هاوبەشیان خواست.

٢٠١٧٠٥٢٢_١٠٠٧٠٨٢٠١٧٠٥٢٢_١٠٠٦٥٦٢٠١٧٠٥٢٢_١٠٣٥٣٧

 

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *