سەرەکی / هەواڵ / نصرالدین سندی : سەدا نەوەتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەدایە

نصرالدین سندی : سەدا نەوەتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەدایە

بەڕێز (نصرالدین سندی) سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ هەفتەنامەی ئاژانس ڕایگەیاند: لە كاتی ئێستادا سەدا نەوەتی ئەو ناوچانە لە ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمەرگەدایە ، ئەمەی خوارەوەش بەشێکی چاوپێکەوتنەکەیە.

بەڕێز (نصرالدین سندی) : ئێمە پردێكی پەیوەندین لەگەڵ ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوە و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، وەك پێشكەشكردنی پڕۆژە بە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەو ناوچانە ، هەروەها پێویستی و داخوازی هاووڵاتیانی سنوورەكە ئاراستەی حكوومەتی هەرێم دەكرێن.

بەڕێز سەرۆکی دەستە ئەوەی خستەڕوو کە بەهۆی قەیرانی دارایی و كێشە داراییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ماوەی سێ ساڵە هیچ بودجەیەك لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم تەرخان نەكراوە و هێشتا 10% ی ناوچە جێناكۆكەكان لەژێر دەستی داعش و سوپای عێراقدان.

لە تەوەرێکی تر بەڕیزیان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كە بە نووسراوی ڕەسمی داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە لە پرسی ناوچە جێناكۆكەكان پرس بە دەستەكەیان بكرێت و بۆ ڕاپرسیش لەو ناوچانە كار لەسەر ئەوە دەكەن نەتەوەیەكگرتووەكان بهێننە ناو پرسەكەوە.

هەروەها باسی لەوە کرد ئێمە وەك دەستەی ناوچە كوردستانیەكان داوامان كرد گشت پێكهاتە جیاجیاکانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بەشداری ڕاستەقینە بن لە ئیدارەی ئەو ناوچانە و هەست بە پەراوێزخستن نەكەن ، بۆ ئەمەش هەوڵمان داوە لە ڕێگای كۆنفرانسێكەوە گفتوگۆ لەگەڵ هەموو ئەو پێكهاتانە بكەین و بۆچوونیان وەربگرین بۆ ئەوەی بزانین لە كاتی ئێستا هەڵوێست و بۆچوونیان چییە دوای ئەم گۆڕانكارییانە ، چونكە هەر گۆڕانكارییەك لەو ناوچانە كاریگەی لەسەر هەموو دانیشتوانەكەی دەبێت بە سەرجەم پێكهاتەكانەوە.

لە کۆتاییشدا ووتی: دوو ئیدارەیی زیانی ئەمنیی هەبووە لەسەر ئەو ناوچانە و نەبوونی هەماهەنگی لەنێوان هێزە ئەمنییەكانیش كاریگەری نەرێنی هەبووە ، دەبێ بە یەكەوە كار بكەین ، نووسراومان ئاراستەی ئەنجوومەتی وەزیران كردووە ئەو دوو ئیدارەییە كۆتایی پێ بێت.

 

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *