سەرەکی / نوسینگەکان / شنگال / نصرالدین سندی: بوونی چەند هێزێکی جۆراوجۆر دەبێتە هۆی پشێوی لە شنگال

نصرالدین سندی: بوونی چەند هێزێکی جۆراوجۆر دەبێتە هۆی پشێوی لە شنگال

لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ماڵپەڕی هەواڵی سومەریە نیوز ئەمڕۆ شەممە ڕێککەوتی ٤ ی ئاداری 2017 بەڕێز (نصرالدین سندی) سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هۆشداریدا لە ئەگەری دروستبوونی پشێوی لە قەزای شنگال بەهۆی بوونی چەند هێزێکی چەکداری جۆراوجۆر ، وە داوای لە لایەنە سیاسیەکان کرد کە بەرژەوەندی خەڵکی شنگال لەپێش بەرژەوەندی سیاسی و حیزبی خۆیان دابنێن.

هەروەها بەڕێزیان لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بوونی چەند هێزێکی جۆراوجۆر لە قەزای شنگال دەبێتە هۆی پشێوی و ناکۆکی و کاریگەری خراپ دەخاتە سەر خەڵکی شنگال و داهاتووی ناوچەکە ، وە دڵتەنگی خۆی نیشاندا لە ڕوبەڕوبوونەوەی چەکداری لەنێوان هێزەکانی ئەو ناوچەیە.

ئەوەشی ووت ناکۆکی لەنێوان هێزەکانی ئەو ناوچەیە دەبێتە هۆی کارەساتێکی تر کە ڕوبەڕوی خەڵکی ئەو ناوچەیە دەبێتەوە بەتایبەتی ئێزیدیەکان ، جگە لەوەش هەندێ لایەنی چەکداری لەنێوان ئێزیدیەکان خۆیان دروست بوون ، بۆیە هەر ڕوبەڕوبوونەوەیەک دەبێتە هۆی زیان پێگەیاندنیان ، بۆیە داوایەکی ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کرد کە بەرژەوەندی خەڵکی شنگال پێشی بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی بخەن.

ڕۆژی هەیینی 3 ی ئاداری 2017 چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ ڕایانگەیاند کە پێکدادان ڕوویداوە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی شنگال لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ ، دوای چەند کاتژمێرێک پێکدادانی نێوان ئەو دوو هێزە وەستێنرا بەهۆی دەستوەردان و فشاری چەند لایەنێک.

kshanewe%d8%b4%d9%86%d9%83%d8%a7%d9%84

سەرچاوە: ماڵپەڕی سومەریە نیوز 

 

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

51415459_400436310718173_2156534561431879680_n

پرسەنامە بۆ بنەماڵەی خوا لێخۆشبوو میر تەحسین بەگ

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (میر تەحسین سەعید عەلی بەگ) میری ئێزیدییانمان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *