سەرەکی / نوسینگەکان / دوبز / سەرۆکی دەستە لە کارێکی هاوبەشی نەمام چاندن دا

سەرۆکی دەستە لە کارێکی هاوبەشی نەمام چاندن دا

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی دەستەکەمان ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 19 ی شوباتی 2017 بەڕێز (نصرالدین سعید سندی) سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە کارێکی هاوبەشیدا لەگەڵ بەڕێز (عەبدولڕەحمان عەبدولڕەحیم) وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بە یاوەریکردنی شاندێک لەگەڵ هەریەکە لە بەڕێزیان بەشداریان کرد لە چاندنی چەندین شەتڵی نامام ، شاندی دەستەکەمان پێکهاتبوون لە بەڕێزان (محەمەد حوسێن) ڕاوێژکاری دەستە و (شوان ڕحمان) سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندن و (فەرهاد مەهدی) بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی دەستە و (سەربەست مەغدید) بەڕێوەبەری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوە.

لە کاتژمێر 1 و 30 خولەکی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە هەردوو شاندی ناوبراو بەڕێکەوتن بەرەو قەزای دوبز و لەوێشەوە سەردانی نوسینگەی دوبزی سەر بە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەیان کرد و لەلایەن بەڕێز (منعم عزیز) بەڕێوەبەری نوسینگەی دوبز و فەرمانبەرانی نوسینگە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا ، چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیش و کارەکانی نوسینگە و دەوامی فەرمانبەران و بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکە باسی لێوەکرا و بەڕیز سەرۆکی دەستە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لە کارەکانیان بۆ خواستن.

دواتر سەردانی یاریگای قەزای دوبزیان کرد و لەلایەن بەڕێز (عەبدوڵڵا نوری) قایمقامی قەزای دوبز و بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی پردێ و سەرگەڕان و چەند کەسایەتیەکی دیاری قەزاکە پێشوازیەکی بەرچاویان لێکرا.

شایەنی باسە ئەم سەردانە بە مەبەستی ئەنجامدانی کارێکی هاوبەشی ناشتنی چەندین شەتڵی نەمام بوو لەگەڵ دەستەی ژینگە و ڕێکخراوی دوبز بۆ ژینگە پارێزی و ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگەیی.

لە درێژەی سەردانیەکەدا هەردوو شاندی ناوبراو دارستانی (شناغە)یان بەسەرکردەوە ، ئەوەی جێگەی سەرەنج و نیگەرانی گشتیان بوو بڕینەوە و بردنی دار و درەختی ئەم دارستانە بوو دواتر فرۆشتنی بەرامبەر بڕێک پارە لەلایەن خەڵکانێکی نابەرپرس و نەفس نزم کە هۆکاری ناشیرین کردنی سیمای شار و تێکچوونی ئاو و هەوای ژینگەن ، لەو سۆنگەیەوە بەڕێزان (نصرالدین سندی) و (عەبدولڕەحمان عەبدولڕەحیم) داوایانکرد چیتر ڕێگە بە کارێکی وەها قێزەوەن نەدرێ و ڕێ و شوێنی پێویست لە بەرامبەریان بگیرێتەبەر لەپێناو جوانترکردنی سیمای شار و فراوانترکردنی ڕووبەری سەوزایی ناوچەکە بۆ فەراهەم کردنی ئاو و هەوایێکی پاک لە ژینگەیەکی تەندروست.

بەرپرسانی حکومی و کەسایەتیە دیارەکانی قەزاکە خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا لە بەرامبەر ئەنجامدانی کارێکی وەها ژینگە دۆستی کە خزمەتە بە دانیشتوان و ئاو و هەوا و سەوزایی شار و ئومێدیان خواست لە داهاتوو پڕۆژە و چالاکی زیاتر لە شارەکەیان ئەنجامبدرێت.

لە کۆتاییشدا وەڵامی چەند پرسیارێکیان دایەوە کە لەلایەن چەند کەنالێکی تەلەفزیۆنیەوە ئاڕاستەیان کرابوو ، بە لێدوانیان بۆ كەناڵەکان کۆتایی بە سەردانیکردنەکە هێنرا.

 

DSC_5279DSC_5282DSC_5289 DSC_5303 DSC_5320 DSC_5327 DSC_5331 DSC_5339 DSC_5352 DSC_5365 DSC_5376 DSC_5379 DSC_5382 DSC_5386 DSC_5286 DSC_5337 DSC_5426DSC_5397

 

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *