سەرەکی / هەواڵ / ناوەڕۆکی کۆبونەوەی شاندێکی کورد و شیعەکان لە دوزخورماتوو

ناوەڕۆکی کۆبونەوەی شاندێکی کورد و شیعەکان لە دوزخورماتوو

لە شارۆچکەی دووزخورماتوو بەرپرسانی ئیداری و سەربازی کورد و شاندێکی باڵای شیعەکان، کە نوێنەری عەلی سیستانی تێدابوو کۆبوونەوە، بۆ تاوتوێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی کە سەرەتای ساڵی ڕابردوو لە نێوان پیشمەرگە و حەشدی شەعبی ئیمزاکرا.

کۆبوونەوەکە لە بینای قائیمقامیەتی دووزخورماتوو بەڕێوەچوو کە تێیدا بەرپرسانی ئیداریی و ئەمنی و پێشمەرگە بەشداریان تێدا کرد و زیاتر لە دوو کاتژمێر درێژەی هەبوو.

بەشداری نوێنەری سیستانی لەو کۆبوونەوەیەدا دوای ئەوە هات، کە هەفتەی ڕابردوو شاندێکی کورد کە بریتی بوون لە مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی دووزخورماتوو  سەردانی نەجەف و کەربەلایان کردبوو.

شاندەکەی کورد چاویان بە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق کەوتبوو.

لەکۆبوونەوەکەی دوزخورماتوودا باسی ئەو ڕێککەوتنەیان کردبوو کە سەرەتای ساڵی ڕابردوو لەنێوان پیشمەرگە و حەشدی شەعبی کرابوو بۆ پاراستنی ئاسایشی دوزخورماتوو. هەروەها ئاستەنگەکانی بەردەم شۆفێرانی کورد کاتێ دەچن بۆ بەغدا کە لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆیان دروست دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندی شیعە بەڵێنیان دابوو بە جددی کار لەسەر ئەو پرسانە بکەن و گلەیی و تێبینییەکانی کورد بگەیەنن بە بەرپرسانی شیعە لە نەجەف و کەربەلا، یەکێک لە گلەییە بەرچاوەکانی کورد بە قەزاکردنی ئامرلی بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی کورد هەموو گلەیی و تێبینییەکانیان لەسەر چەکدارانی حەشدی شەعبی بووە و داویانەتە نوێنەری سیستانی و شاندی شیعە تا خاڵ بە خاڵی بگەیەننە مەرجەعی باڵای خۆیان و چارەسەری بنەڕەتی بۆ بدۆزنەوە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی NRT

دەربارە lana

ئەم بابەتەش ببینە

51415459_400436310718173_2156534561431879680_n

 بەیاننامەی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

هەروەک ئاگادارن ڕۆژانە گوێبیستی هەواڵی سووتانی دەغڵ و دان دەبین لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بازدە بۆ تووڵامراز