سەرەکی / هەواڵ / سەردانی قەزای دوزخورماتوو

سەردانی قەزای دوزخورماتوو

سةردانى قةزاى دوز خورماتوو

ئه‌مرو رێكه‌وتى 9/9/2015 مامۆستا نصرالدین سعید سندی وه‌زیری ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ياوه‌رى شاندێك سه‌ردانى قه‌زاى دوزخورتو كرد و پێشوازيليكرا له‌ لايه‌ن قايمقامى قه‌زاكه‌ ( شلال عبدل احمد ) و به‌ ئاماده‌بونى هه‌مو يه‌كه‌ ئيدااريه‌كانى قه‌زا گفتوگويه‌كى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر ره‌وشى ئه‌منى قه‌زاكه‌ و كێشه‌و گرفته‌كانى قه‌زاكه‌ و رێكاره‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كران .

هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌دا ماموستا نصرالدين سندى له‌گه‌ل فه‌رمانبه‌رانى نوسينگه‌يى دوزخورماتوى ده‌سته‌ى ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كوبو و برياريدا له‌م نێزيكانه‌ به‌ فه‌رمى نوسينگه‌كه‌يان بكرێت بو ئه‌وه‌ى ببنه‌ پردێ له‌ نيوان ئه‌و قه‌زايه‌ و ده‌سته‌كه‌ده‌ بو زياتر خزمه‌تكردنى هاولاتيان .

ديسان ماموستا له‌ دانيشتێكى تردا چاوى به‌ نوێنه‌رانى لايه‌نه‌ سياسيه‌كانى كوردى ئه‌و قه‌زايه‌ كه‌وت تێدا دوپاتى له‌ وه‌كرا پێداگيرى له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وايه‌تيه‌كان بكرێت له‌م ناوچه‌يه‌ و خويان له‌ ململانيه‌ حزباتى به‌ته‌نگ دوربگرن چونكه‌ له‌م قوناغه‌دا خزمه‌ت به‌ گه‌لى كورد ناكرێت له‌م قه‌زايه‌ و هه‌موو لايه‌نه‌كانيش دوپاتكرد كه‌ له‌ ئاست به‌رپرسايه‌تى نه‌ته‌وايه‌تى ده‌بن و يه‌كرێزى نيشتانى ده‌پارێزن .

له‌ لێدوانيكدا بو ده‌زگاكانى راگه‌ياندن ماموستا نصرالدين سندى ئاماژه‌ى به‌ وه‌ كرد كه‌ له‌م سه‌ردانه‌دا بويان دياربو كه‌ قه‌زايه‌كه‌ به‌ ده‌ست كومه‌لێك گيروگرفت ده‌ناليت و تاراده‌يه‌كى زور له‌ رويى خزمه‌تگوزاريه‌وه‌ په‌راوێز خراوه‌ بويه‌ ئه‌وان وه‌ك ده‌سته‌ ناوچه‌ كوردستانيه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم هه‌موو هه‌ولى خويى ده‌خنه‌ گه‌ر كه‌ چاره‌نوسى ئه‌م شاره‌ به‌ رێكاره‌ ياسايه‌كان دياربكريت و به‌ فه‌رمى بگه‌رێته‌وه‌ باوه‌شى خاكى هه‌رێمى كوردستان و خزمه‌تگوزارى پيويستى بو بكرێت .

 

دەربارە admin

ئەم بابەتەش ببینە

66385bb1b7ada1788d82705b9f8e7d06_XL

پارتێكی توركمانی: لەبەر داگیرکاریی میلیشیاکان لە كەركووك و ناوچە کوردستانییەکان هەڵبژاردنەكان بایكۆت دەكەین

“هەر هەڵبژاردنێك لەو شارانە بكرێت ناشەرعییە” پارتی گەلی توركمانی ڕای دەگەیەنێت كە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *